ئه‌وروپا

فەرمی: یوفا دەستیكرد بە لێكۆلینەوە لە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس سەبارەت بە سوپەرلیگ

یاریگا- 

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا ) دەستیكردووە بە لێكۆلینەوە لە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس ، وەك ئەو یانانەی كە تا ئێستا لە سوپەرلیگ نەكشاونەتەوە.

پێشتر یوفا سزای ئەو یانانەی دەركرد كە بەشداری سوپەرلیگیان كرد بەڵام كشانەوە كە سزایەكی كەم دران و بڕیاردرا بە لێبڕینی %5 لە شایستە داراییەكانیان بۆ ماوەی وەرزێك.

بەڵام سەبارەت ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس كە لە پڕۆژەكە نەكشاونەتەوە یوفا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند: دوای لێكۆلینەوەی پشكنەرانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سەبارەت بە سوپەرلیگ بڕیاردرا بە لێكۆلینەوە و ڕێككاری یاسایی دژی ئەو سێ یانەیە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە: كاری لێكۆلینەوە و ڕێككاری یاسایی دژی ئەو سێ یانەیە دەبێت چونكە ئەوان بە تەواوی یاساكانی یوفایان پێشێلكردووە بە بەشداریكردنیان لە خولێك لە دەرەوەی یوفا و لە ماوەی دوو تا سێ هەفتە بڕیار لەسەر سزای ئەو سێ یانەیە دەدرێت.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕەنگە سزایەكەی یوفا بۆ هەریەك لە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتوس بگاتە ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوریانبخاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button