ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: جینارۆ گاتۆزۆ بوو بە ڕاهێنەری یانەیەكی ئیتاڵی

یاریگا-

جینارۆ گاتۆزۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بوو بە ڕاهێنەری یانەیەكی دیكەی ئیتاڵیا.

دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوو لە گەیاندنی ناپۆلی بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو گاتۆزۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی ناپۆلی پێشكەش كرد.

كەمێك پێش ئێستا یانەی فیۆرێنتینا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند كە جینارۆ گاتۆزۆ بە شێوەیەكی فەرمی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی فیۆرێنتینای وەرگرتوە.

یانەی فیۆرێنتینا لە ڕیزبەندی 13یەم كۆتاییان بەم وەرزە هێنا و بەوهۆیەشەوە جۆسیپی یاكینی ڕاهێنەری پێشوویان لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button