ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

باشترین یاریزانی خولی ئەڵمانیا دەستنیشانكرا

یاریگا- 

ناوی باشترین یاریزانی خولی ئەڵمانیا بۆ وەرزی 2020/2021 دەستنیشانكرا.

كەمێك پێش ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا خەڵاتی باشترین یاریزانی بۆندسلیگای بۆ وەرزی 2020/2021 بە ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند دا.

هالاند لەم وەرزەدا توانی 27 گۆڵ تۆمار بكات و یانەكەشی لە ڕیزبەندی سێیەمی خولەكە هات و. گەشتنیان بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر كرد.

ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن وەرزێكی نایابی لەگەڵ یانەكەی بەسەر برد بو جۆرێك توانی 41 گۆڵ تۆمار بكات و بە جیاوازیەكی زۆر ببێتە گۆڵكاری خولەكە و یانەكەشی نازناوەكە بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button