ئه‌وروپائیتاڵیا

پێرلۆ: وا خۆم دەبینم كە لە یوڤێنتوس دەمێنمەوە

یاریگا-

ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەشتنیان بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

یوڤێنتوس بە كۆكردنەوەی 78 خال و لە ڕیزبەندی چوارەمی سێریا ئەی كۆتایی بەو وەرزە هێنا و توانی خۆی بگەیەنێتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

لە دوای یاریەكە پێرلۆ بۆ تۆڕی سكای سپۆرت ووتی: وا خۆم دەبینم كە بۆ ماوەی چەند ساڵی داهاتوو ڕاهێنەری یوڤێنتوس بم ، بە تەواوی كاری خۆم ئەنجامدا بە ڕێژەی %100 ، دوو نازناومان بەدەستهێنا ، جامی سوپەر و جامی ئیتاڵیا و سەركەوتین بۆ چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

هەروەها ووتیشی: لەبەر ئەوە بێگومان وا دەبینم كە لەسەر كورسی ڕاهێنەرایەتیكردنی یوڤێنتوس دادەنیشم كارەكەمان دەستپێكردووە بێگومان دەبێت تەواویشی بكەین ساڵێك ماوە لە گرێبەستەكەم بەڵام دەمەوێت بۆ چەندین ساڵی دیكە بمێنمەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button