ئینگڵته‌راگرنگترین

لە کۆتاییدا ئەگوێرۆ ژمارە پێوانەییە مێژووییەکەی شکاند

یاریگا-سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە کۆتا یاری خۆیدا لەگەڵ مانچێستەر سیتی بووە هەڵگری ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی پریمەرلیگ.

گۆڵکارە ئەرژەنتینییەکە پێویستی بە دوو گۆڵ بوو تا لە کۆتا یاری خۆیدا بە درێسی ستییەوە ببێتە خاوەنی زۆرترین گۆڵ بە درێسی یەک یانە لەو خولەدا بەڵام بەدەر لە چاوەڕوانییەکان لە پێکهاتەی سەرەکی ستی بوو لە کاتێکدا ئەو یانەیە ناسناوەکەی مسۆگەرکردووە.

ئەگوێرۆ لە خولەکی ٦٥ بەشداریکرد و لە خولەکەکانی ٧١ و ٧٥ دوو گۆڵی تۆمارکرد بەوەش کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ مان سیتی گەیاندە ١٨٤  گۆڵ و بووە هەڵگری ناسناوەکە کە پێشتر بەناوی واین روونی بوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بە ١٨٣ گۆڵ.

ستی یارییەکەی ٥-٠ لە ئێڤەرتۆن بردەوە، بەم ئەنجامە ئێڤەرتۆن دابەزی بۆ پلەی دەیەم و بەشداری لە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەورووپیدا ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button