ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێكی نوێ دەكاتەوە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی یەكێك لە یاریزانە لاوەكانی نوێ دەكاتەوە.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی سكای سپۆرت فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند بارسێلۆنا گەشتووەتە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕیكی بویگ تا ساڵی 2023.

هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە ڕیكی بویگ دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و یاریزانەكە ڕەتیكردەوە ڕیزەكانی بلاوگرانا جێبهێڵێت.

شایەنی باسە ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری بارسێلۆنا لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی بە یاریزانە لاوەكە نەبەست بە جۆرێك تەنها بەشداری 560 خولەكی كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button