ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سیریزۆ: گرێبەستی سوارێز لە ئێستاوە نوێکراوەتەوە ئەگەر خۆی ئارەزووبکات

یاریگا-ئێنریکۆ سیریزۆ سەرۆکی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید رایگەیاند  گرێبەستی لویس سوارێز درێژدەکرێتەوە ئەگەر خۆی ئارەزووبکات.

گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە مێژووی نوسییەوە کاتێک سەرکردایەتی ئەتڵەتیکۆی کرد بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانی. سەرۆکی یانەکەش دوای ئاهەنگگێڕانەکان وتی “لویس سوارێز کەسێکی گەورە و نموونەیی و سەرسوڕهێنەرە. ئەوەی لەنێو یاریگا و هەروەها دوای یارییەکەش نیشاندا بەو فرمێسکە پڕ سۆزانەی. ئەو یاریزانێکی گەورەیە، ئەگەر پرسیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن پێتان دەڵێم بەڵێ نوێکراوەتەوە لە ئێستاوە ئەگەر خۆی بیەوێت”.

سیریزۆ باسی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەریشی کرد و وتی ” دیێگۆ بڕیار لەدەست خۆیەتی دەمێنێتەوە یاخود دەڕوات بەڵام پێموایە مانەوە هەڵدەبژێرێت و ئێمەش ئەوەمان دەوێت”.

ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ ١١هەمین جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button