ئینگلتەرا

کەین: یاریزانەکانی تۆتنهام هۆکاری رۆیشتنی مۆرینهۆ بوون

یاریگا-هاری کەین دان بەوەدا دەنێت نا ئامادەیی یاریزانەکان هۆکاری ئەوەبووە خۆزێ مۆرینهۆ سەرکەوتوونەبێت لەگەڵ تۆتنهام.

کەین بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت رووبکاتە یانەیەکی دیکە، ئەمڕۆش لە لێدوانێکدا تێشووی لەسەر سەردەمی مۆرینهۆ هەڵدایەوە و وتی “ئەوەی مۆرینهۆ هێنای زۆر جیاوازبوو لە شێوازەکانی پێشوو. ئەو دەیویست سەرجەم یاریزانەکان وەک پیاو مامەڵە بکەن و کەسایەتییەکەی سەرکردانەیان هەبێت، ئەو دەیویست هەمیشە بۆ بردنەوە یاری بکەین بەڵام ئەگەر راست بڵێم بەشێک یاریزانەکان بەوجۆرە نەبوون و پێم وایە ئەوەش هۆکاری سەرنەکەوتنی بوو. من و مۆرینهۆ شێوازی بیرکردنەوە و دیدگامان بۆ بابەتەکان زۆر هاوشێوە بوو، وەک خۆم هیچ کێشەیەکم لەگەڵیدانەبوو. جێگەی داخە لەگەڵمان بەردەوام نەبوو بەڵام خۆشحاڵم توانیومە کار لەگەڵ مۆرینهۆ و ماوریسیۆ بکەم”.

نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بە نزیک بوونەوەی یانەکانی مانچیستەر سیتی و چێڵسی دەکەن لە گۆڵکارە ئینگلیزییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button