ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: بایرن میونشن ڕۆشتنی دوو یاریزانی یانەكەی لە كۆتایی وەرز ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆشتنی دوو یاریزانی یانەكەی لە كۆتایی وەرز ڕاگەیاند.

پێشتر یانە ئەڵمانیەكە ڕۆشتنی هەریەك لە داڤید ئالابا و جیرۆم بواتینگ و خافی مارتینیزی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یانە باڤاریەكە ڕایگەیاند هەریەك لە یاریزانان دۆگلاس كۆستا و تیاگۆ دانتاس ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵن لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

شایەنی باسە دۆگلاس كۆستا كە بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانە ئەڵمانیەكە دەكرد لەم وەرزەدا بەشداری لە 20 یاریدا كرد و هەرچی تیاگۆ دانتاسە تەنها لە دوو یاری بەشداری كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button