ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ساتین: ئێمباپێ و مەدرید رێککەوتوون

یاریگا-کایلیان ئێمباپێ و ریاڵ مەدرید گەیشتوونەتە رێککەوتن بەگوێرەی برونۆ ساتین  بریکاری یاریزانان لە فەڕەنسا.

ساتین بۆ کەناڵ پڵەسی فەڕەنسی وتی “پێم وایە ئەو وەرزی داهاتوو لە مەدرید دەبێت، هەروەها زانیارییم پێگەیشتووە کە ئێمباپێ و خێزانەکەی رێککەوتوون لەگەڵ ریاڵ مەدرید. سەرەتا مەدرید لەگەڵ یاریزانەکە رێکدەکەوێت دواتر قسە لەگەڵ پاریس دەکات”.

ئێمباپی تەنها یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و تا ئێستا لەگەڵ پاریس تازەی نەکردووەتەوە. لەباری نوێ نەکردنەوەیدا پاریس ناچاردەبێت بیفرۆشێت تاوەکو هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر دەستبەرداری نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button