ئیتاڵیائیسپانیا

بەیاننامەی فەرمی بارسێلۆنا سەبارەت بە لیۆنێل میسی

یاریگا- 

بەیاننامەی فەرمی بارسێلۆنا سەبارەت بە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەیان.

سبەینێ شەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا دەبێتە میوانی ئیبار لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی لالیگای ئیسپانیا.

كەمێك پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند لیۆنێل میسی بەشداری مەشق و ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەكەی نەكردووە بە مۆڵەتی یانەكە ، بەوەش یاریزانەكە لە یاری بەرامبەر ئیبار بەشداری ناكات.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی ئەفسانەكەی بلاوگرانا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەردەچێت و  لە ئەگەری نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەوا لە هیچ یاریەكی دیكە بە درێسی بارسێلۆناوە نابیندرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button