ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

خەڵاتی دارایی براوەی لالیگا ئاشکرا بوو

یاریگا-
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا و ئەنجومەنی لالیگای ئەم وڵاتە خەڵاتی تیپی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکەیان دیاری کردووە و ئەو یانەیەی دەبێتە پاڵەوان 59.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

ماڵپەری کۆبی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەو یانەیە ئەم وەرزە ناسناوی لالیگا بەدەست دێنێت، 59.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و یانەی دووەمیش 52.7 ملیۆن یۆرۆ وەدەگرێت، واتە حەوت ملیۆن یۆرۆ کەمتر لە پاڵەوانی خولەکە. خەڵاتی دارایی یانەکان لەسەر ریزبەندی کۆتایی خولەکە دیاری دەکرێت و یانەی سێیەمیش 45.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و یانەی چوارەمیش 38.5 ملیۆن یۆرۆی پێ دەدرێت.

لالیگای ئیسپانیا تەنیا یەک گەڕی ماوە و تاوەکو ئێستا پاڵەوانی خولەکە یەکلایی نەبووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشەنگایەتی گرتووە و ریال مەدریدیش لە پلەی دووەم دێت و ئەم دوو یانەیە رکابەری بەدەست هێنانی ناسناوەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button