ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

ڕۆناڵدۆ پاڵەوانی سەرجەم پاڵەوانیەتیەكانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بووە بە پاڵەوانی سەرجەم پاڵەوانیەتیەكانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا.

شەوی ڕابردوو بە بردنەوەیان لە ئەتلانتا یوڤێنتوس نازناوی جامی ئیتاڵیای بەدەستهێنا.

بەوەش ژمارەی نازناوەكانی دۆن بۆ 32 نازناو لەگەل یانە بەرز بووە لەگەل نازناوی یۆرۆ و جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لەگەل پورتوگال.

كریستیانۆ بووە بە پاڵەوانی سەرجەم پاڵەوانیەتیە ناوخۆییەكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا ،  لە ڕیاڵ مەدرید ( دوو خولی ئیسپانیا ، دوو جامی شا ، دوو جامی سوپەری ئیسپانیا ) ، لە مانچێستەر یونایتد ( سێ نازناوی پریمەرلیگ ، یەك نازناوی جامی یەكێتی ئینگلتەرا ، یەك نازناوی جامی سوپەر ) ، لەگەڵ یوڤێنتوس ( دوو نازناوی سێریا ئەی ، دوو نازناوی سوپەری ئیتاڵی ، یەك نازناوی جامی ئیتاڵیا).

بەوەش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا بتوانێت سەرجەم نازناوە ناوخۆییەكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئینگلتەرا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button