عێراق

گۆڕینی ڕاهێنەر لە خولی عێڕاق ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

یاریگا- 

ئەمساڵ لە خولی نایابی عێڕاقدا زۆربەی یانەکان ڕاهێنەرەکانیان دوورخستۆتەوە بە هۆی ئەنجامە خراپەکانیان لەگەڵ یانەکانیان، لە سەرەتای ورزەوە تاکو ئێستا لە کۆی 20 یانەی بەشداربوو لەخولەکە 18 یانە ڕاهێنەرەکانیان گۆڕیوە و تەنیا هەردوویانەی قوەی جەوی و شوڕتە نەبێت تا ئێستا گۆڕانکاریان لە دەستەی ڕاهێنەران نەکردووە لە وەرزی ئەمساڵدا.

یانەی دیوانیە زۆرترین ڕاهێنەری گۆڕیوە لەم وەرزەدا، تا ئێستا پێنج ڕاهێنەر ئەرکی یانەکەی وەرگرتووە، دوای ئەوانیش یانەی هەولێر و یانەی زاخۆ دێن کە تاوەکو ئێستا سێ ڕاهێنەر ڕابەرایەتی کردوون..

خولی نایابی عێڕاق 31 گەڕ تێدا بەڕێوەچوە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم حەوت گەڕەی ماوە ڕاهێنەری تریش دەست لە کاربکێشنەوە یاخود لاببرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button