ئه‌وروپا

فەرمی: كەریم بێنزیما بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا كرایەوە

یاریگا-

دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەلبژاردەی فەڕەنسا كەریم بێنزیمای بانگهێشتی لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یۆرۆی داهاتوو كرد.

بڕیارە 11ی مانگی داهاتوو پاڵەوانەتی یۆرۆ لە 11 وڵاتی جیاواز بەڕێوە بچێت.

كەمێك پێش ئێستا دیشامپی ڕاهێنەری كەڵەشێرەكان دوای ماوەیەكی زۆر لە دوورخستنەوەی كەریم بێنزیما لە لیستی یاریزانەكانی هەلبژاردەكەی دواجار بانگهێشتی كردەوە.

پێشتر بەهۆی كێشە لەگەڵ ڤالبوینا بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە ڕیزی هەڵبژاردەكەی دوورخرایەوە.

شایەنی باسە كەریم بێنزیما ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشكەش كردووە و بە جۆرێك توانیویەتی 22 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button