خوله‌کانی دیکە

ژمارەی درێسی کەریم لەگەڵ فەرەنسا ئاشکرا بوو

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی بریارە جارێکی دیکە دوای پێنج ساڵ بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی بکرێتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە بەشداری یۆرۆی داهاتوو دەکات.

رۆژنامەی لکیپی فەرەنسی زانیاری دەستکەوتووە، هێرشبەرەکەی ریال مەدرید ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی وڵاتەکەیان بۆ یۆرۆی 2020 هەیە و دوای پێنج ساڵ دوورخستنەوەی لەلایەن دیدیێ دێشامب بانگهێشت کراوە، بریاریشە ئەم یاریزانە لەم پاڵەوانتیە بە درێسی ژمارە 19 سەرکردایەتی هێلی پێشەوەی هەڵبژاردەکەیان بکات.

بریارە ئەمشەو لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی فەرەنسا لەلایەن دیدیێ دێشامب بڵاوبکرێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت کە کەریم بنزێماش بانگهێشت کرا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button