خوله‌کانی دیکە

بێنزێما بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکرێتەوە

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشنبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای ساڵانێکی زۆر دوورخستنەوەی لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، چاوەڕێ دەکرێت جارێکی دیکە بانگهێشت بکرێتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاماژەی بەوە کردووە، گۆڵکارەکەی شایانەکان بەم دواییە فۆلۆوی هەژماری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیانی کردووە، ئەمەش مانای ئەوە دەگەینێت کە بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی دەکرێتەوە و بەشداری یۆرۆی داهاتوو دەکات. سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە بریارە ئەمڕۆ دیدیێ دیشامب راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانی وڵاتەکەیان لیستی یاریزانە بانگهێشتەکان بڵاوبکاتەوە.

بێنزێما لەسەر کەیسی بڵاوکردنەوەی سی دی ڤالبوێنا و هاوڕێیەکەی لە ساڵی 2016 لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوورخرایەوە کە پێشتر 81 درێسی وڵاتەکەی لەبەر کرد بوو 27 گۆڵیشی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button