ئیسپانیا

میگێل گوتیرێز هەمووانی شاگەشکە کردووە

یاریگا-میگێل گوتیرێز رەنگە خۆشترین هەواڵ بێت بۆ ریاڵ مەدرید لە کۆتایی وەرزدا.

پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی یاریزانانی مێرەنگی تەواو ئەو یانەیەی لەم وەرزەدا ماندووکرد و تا کار گەیشتە بانگهێشتکردنی یاریزانانی تیمی دووهەمی مەدرید، کە یەکێکیان میگێل گوتیرێز بوو.

سەرەتا چەند یارییەک وەک یاریزانی یەدەگ سوودی لێبینرا بەڵام دواتر زیدان بەرامبەر گرانادا و بلباو وەک یاریزانی سەرەکی یاری پێکرد لە پێش مارسێلۆ. بەگوێرەی مارکا ئاستە بەرزەکەی بەرگریکارە ١٩ ساڵەکە بەتەواوی زیدان و بەرپرسانی یانەکەی دڵخۆشکردووە چونکە بە چەند یارییەکی کەم وەک یاریزانێکی پێگەیشتوو رەفتار دەکات و زۆر بوێرانە بڕیار دەدات.

جگە لە گوتیرێز هەریەک لە سێرجیۆ ئەریباس، مارڤن پارک، هیوگۆ دورۆ، ڤیکتۆر چەست و ئەنتۆنیۆ بلانکۆ لە تیمی دووهەمەوە لەم وەرزە بەشدارییان پێکراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button