ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلەکانی دەگوازێتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی   لە تورین دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

دەنگۆی رۆیشتنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە هەیە لە یوڤێنتۆس و پێشهاتێکیش نوێش گڕی ئەو ئاگرە خۆشتردەکات. بەپێی ڤیدیۆییەک کە لە پێر سێمپرێ کاڵچیۆ بڵاوکراوەتەوە،  چەند کەسێک سەرقاڵی ئەوەن سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی رۆناڵدۆ دەخەنە سەر بارهەڵگرێک.

سەرچاوەکە ئەوەشی درکاندووە ئەو کۆمپانیایەی کاری گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەکان ئەنجام دەدەن، کۆمپانیایەکی پۆرتوگالین و لە شاری لیشبۆن کاردەکەن.

لە ساڵی ٢٠١٨دا گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی رۆناڵدۆ بۆ تورین ئاماژەیەکی بەهێزبوون بۆ پەیوەندیکردنی رۆناڵدۆ بە بیانکۆنێرییەوە بەر لەوەی هیچ هەواڵێکی فەرمی بڵاوکرابێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button