ئاسیا

فەرمی: كۆریای باكور لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022 كشایەوە

یاریگا- 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ( AFC) ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتیكردەوە كۆریای باكور لە پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ كشاوەتەوە.

ئەم بڕیارە لە كاتێكدا دێت كە پێشتر كۆریای باكور لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ كشانەوە ، بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

شایەنی باسە پێش كشانەوەیان كۆریای باكور لە ڕیزبەندی چوارەم دەهاتن دوای ئەنجامدانی پێنج یاری بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ.

Back to top button