تێنس

جۆكۆڤیچ: نادال گەورەترین ڕكابەری منە

یاریگا-

نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی دووپاتیكردەوە كە ڕافایل نادالی ئیسپانی گەورەترین ڕكابەریەتی و هەموو جارێك پێش ڕووبەڕووبوونەوەی بە جۆش و خرۆشە.

ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:00 بەكاتی كوردستان لە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی ڕۆما بۆ تێنس جۆكۆڤیچ ڕووبەڕووی نادال دەبێتەوە.

لە دوای یاریەكەی بەرامبەر لۆرینزۆ سۆنیگۆ لە قۆناغی پێش كۆتایی جۆكۆڤیچ ووتی: دوای بردنەوەم لە سۆنیگۆ بە نادالم ووت كە ئێمە گەورەكان وازناهێنین ، دەزانم چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ووتی كە خۆی و فێدرێر پیر بوون ، بەڵام من لەگەڵ ئەوەدا نیم.

خاوەنی ڕیزبەندی یەكەمی جیهان ووتیشی: شتێكی نایابە ئەنجامدانی یاریەكی كۆتایی دیكە لەگەل نادال ، ئەو گەورەترین ڕكابەری منە ، هەموو كات ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆش و خرۆشێكی تایبەتم پێدەبەخشێت.

شایەنی باسە نادال و جۆكۆڤیچ 56جار ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە ، یاریزانە سڕبیەكە 29 بردنەوەی بەدەستهێناوە و یاریزانە ئیسپانیەكەش 27 بردنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button