ئه‌وروپائینگلتەرا

دوای 10 سال گۆڵپارێزەكەی سیتی بەشداری یاریەك دەكات

یاریگا- 

سكۆت كارسۆن گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دوای 10 ساڵ بەشداری یاریەكی پریمەرلیگ دەكات.

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ بە شێوەیەكی سەرەكی یاری بە سكۆت كارسۆن دەكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 36ی پریمەرلیگ.

سكۆت كارسۆنی تەمەن 36 ساڵان بۆ یەكەمجار دوای 10 ساڵ بەشداری دەكات لەگەل سیتی لە دوای 3654 ڕۆژ ، كۆتا جار لەگەل وێست برۆمیچ بەشداری یاریەكی پریمەرلیگی كرد لە ساڵی 2011.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button