ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یاریزانێکی ریال مەدرید کەرەنتین کرا

یاریگا
بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ توشبووەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کەرەنتین کرا و بەم هۆیەوە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی ناکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەکەیان بەرکەوتنی لەگەڵ توشبووەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە و بەم هۆیەوەش ئەو یاریزانەش کەرەنتین کراوە. سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە یاریزانە ئەڵمانیەکەیان پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسەکە نیە، بەڵام بە پێ رێنماییە تەندروستیەکان پێویستە چەند رۆژێک کەرەنتین بکرێت.

بەم شێوەیە تۆنی کرووس یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە گەڕی 37ـی لالیگا کە بریارە یەک شەممەی هەفتەی داهاتوو بکرێت بەشداری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button