ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا بە نیازی شۆڕشێكی گەورەیە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا شۆكێكی گەورەیان ڕایانگەیاند یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت شۆڕشێكی گەورە ئەنجام بدات.

بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا بە نیازی شۆڕشێكی گەورەیە لە یانەكە و دەیەوێت پێكهاتەی بارسێلۆنا نوێ بكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش 12 یاریزانی بۆ فرۆشتن داناوە كە یاریزانی گەورەشی تێدایە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد دوای كۆبوونەوەیەكی دوور و درێژی ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ڕونالد كومانی ڕاهێنەری بلاوگرانا ڕێككەوتن كە پێكهاتەی بلاوگرانا نوێ بكەنەوە.

سەرچاوەكە دووپاتیكردەوە ئەو 12 یاریزانەی بارسێلۆنا بۆ فرۆشتنی داناوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە ( ئۆمتیتی و  نیتۆ و فێربۆ و پیانیچ و ماتیۆس و برایسوەیت و كۆوتینهۆ و ڕۆبێرتۆ)ی تێدایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button