ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئینتەر میلان مەرجی دەستبەرداربوون لە لاوتارۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، کارگێری یانەکەشی مەرجی دەستبەرداربوون لەم یاریزانە ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە گۆڵکارەکەی نێرازۆری ئەم وەرزەش هاوشێوەی وەرزی رابردوو داوای لە یانەکەی کردووە دەستبەرداری بێت، ئەوان وەرزی رابردووش ئامادەبوون بەرامبەر 111 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن، بەڵام دواجار بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی دروست بوو، هیچ یانەیەک ئامادەنەبوو ئەم پارەیە خەرج بکات، ئێستاش یانەکە ئامادەیە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە کە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ئیسپانیا کێبڕکێی گواستنەوەی لاوتارۆ دەکەن، بەڵام زۆری نرخەکەی هەردوو یانەی دوو دڵ کردووە و ئامادەنین بەم پارەیە بیگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button