ئه‌وروپائیسپانیا

كۆرتوا: هیچ مەجالێك نیە بۆ هەڵەكردن

یاریگا-

تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد نابێت هیچ هەڵەیەك بكەن لە كۆتا دوو هەفتەی لالیگادا.

گرانادا لە یاریگای خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یانە شاهانەكەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە كۆرتوا ووتی: ئێمە پێوویستە پاڵەپەستۆ لە ئەتلەتیكۆ مەدرید بكەین ، هیچ مەجالێك نیە بۆ هەڵەكردن.

هەروەها ووتیشی: ئەتلەتیكۆ زۆر بەهێزن و پێویستە بەردەوەم بین لە بردنەوەكانمان ، ڕۆژی یەكشەممە ڕووبەڕووی بلباو دەبینەوە ئەوە یاریەكی سەختە بۆ ئێمە بزانین دوای ئەوە چی ڕوودەدات.

شایەنی باسە لە ئەگەری بردنەوەی هەردوو یاریەكە لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە شكستێكی ئەتلەتیكۆ ئەوا ڕیاڵ مەدرید دەبێتە پاڵەوانی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button