ئه‌وروپائیتاڵیا

کارگێری میلان بریار لەسەر داهاتووی پیۆلی دەدات

یاریگا
ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا خەریکە ئەو یانەیە دوای ساڵانێکە زۆر دەگەڕێنێتەوە چامپیۆنزلیگ، بۆیە ئەنجامەکانی ئەم دواییە کارگێری یانەکەی ناچار کردووە بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەنەوە.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، سەرەڕای ئەوەی رۆسێنەری ئەم وەرزە نزیکبوو لە بەدەست هێنانی ناسناوی سێریائەی و چەند هەفتەیەکیش پێشەنگ بوون، بەڵام دواجار ناچار بوون رکابەری بەدەست هێنانی بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بکەن، ئێستاش دوو هەفتە پێش کۆتایی هاتنی خولەکە، ئەو یانەیە دوو بردنەوەی گرنگی بەدەست هێناوە و ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو لەم پاڵەوانتیە دەبن، بۆیەش کارگێری ئەو یانەیە دەیەوێت گرێبەستی راهێنەرەکەیان نوێ بکەنەوە.

پیۆلی لە ساڵی 2019 بووە راهێنەری ئەو یانەیە و گرێبەستەکەشی لەساڵی 2022 تەواو دەبێت، لەگەڵ یانەکەی بەشداری 86 یاری کردووە و 49 یاری بردووەتەوە و لەو 16 یاریش دۆڕاون.

Back to top button