ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا لەگەڵ ڕاهێنەرێك لە گفتوگۆدایە بۆ شوێنگرتنەوەی ڕونالد كومان

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ هانز فلیكی ئەڵمانی لە گفتوگۆدایە بۆ شوێنگرتنەوەی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكە.

داهاتووی كومان لەگەڵ بارسێلۆنا لە مەترسیدایە دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی تووشی یانەكە بووە.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە شێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند لە كۆتایی وەرز هانز فلیك ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت و جولیان ناگلیسمان جێگای دەگرێتەوە.

تۆڕی هەوالی ” ESPN”ی جیهانی ڕایگەیاند بەرپرسانی بارسێلۆنا لە گفتوگۆدان لەگەڵ هانز فلیك بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی بلاوگرانا.

بەڵام هەر زوو ڕاهێنەرەكە وەڵامی بارسێلۆنای داوەتەوە بەوەی كە لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا گەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوا بەدوای كۆتاییهاتنی یۆرۆی 2021.

یواكیم لۆڤی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند دوای كۆتایهاتنی یۆرۆی داهاتوو واز لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەلبژاردەی ئەڵمانیا دەهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button