ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هاندەرانی ڕیاڵ دەرگای چوونەدەرەوەیان بە گاریس بەیڵ پیشان دا

یاریگا- لە ڕاپرسییەکدا هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ویستی خۆیان خستبووە ڕوو سەبارەت بە مانەوە یاخود فرۆشتنی هەریەکە لە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید، کە تێیدا گاریس بەیڵی وێڵزی زۆرترین دەنگی لەسەر درابوو کە نایانەوێت لە یانەکەیان بمێنێتەوە.

ڕاپرسییەکە ڕۆژنامەی Asی ئیسپانی ئەنجامی داوە و نزیکەی پێنج ملیۆن هاندەر بەشدارییان لە دەنگدانەکە کردووە. بە ڕێژەی %91 هاندەرانی مێرەنگیی دەنگیان داوە بۆ فرۆشتنی یاریزانە وێڵزییەکە. تەنها %9 پێیان باش بووە لە یانەکە بمێنێتەوە.

ماوەیەکی زۆرە بەیڵ وەک یاریزانی سەرەکیی مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت، هەر وەرزە چەند جارێکیش کەوتۆتە بەر هوتافی هاندەران.

لیستی یاریزانەکان و ڕێژەی دەنگی بەدەستهاتوو بۆ مانەوە:

Dani Carvajal – 92%

Vinicius Jr – 89%

Sergio Ramos – 84%

Brahim Diaz – 83%

Alvaro Odriozola – 82%

Sergio Reguilon – 81%

Keylor Navas – 76%

Raphael Varane – 75%

Karim Benzema – 72%

Thibaut Courtois – 65%

Luka Modric – 63%

Nacho – 60%

Casemiro – 59%

Fede Valverde – 59%

Marcos Llorente – 59%

Lucas Vazquez – 52%

Toni Kroos – 36%

Jesus Vallejo – 36%

Marcelo – 33%

Isco – 31%

Dani Ceballos – 30%

Luca Zidane – 28%

Mariano Diaz – 24%

Gareth Bale – 9%

بابەتی زیاتر

Back to top button