ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر گرانادا

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر گرانادا بڵاوكردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان گرانادا لە یاریگای خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانیا.

زێدان بۆ ئەو یاریە لە تواناكانی ڕامۆس و میندی و ڤاسكێز و ڤاران و كارڤاخال و مارسێلۆ بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر گرانادا:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، میگێل ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ڤالڤێردی ، ئیسكۆ ، مارڤین، بلانكۆ ، هازارد ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، ڕۆدریگۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button