ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

یاریگا-
هەرسێ یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە ئیسپانیا و هەروەها یۆڤێنتۆس لە ئیتاڵیا بەهۆی بەردەوامبوون لەسەر بیرۆکەی خولی سوپەری ئەوروپا لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا لێکۆلینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و چاوەڕێش دەکرێت تووشی سزایەکی چاوەڕواننەکراو بن.

ماڵپەری وەرزشی Goalـی جیهانی بڵاویکردەوە، دواجار یوێفا بریاریدا هەرسێ یانەی کە بریاریانداوە لەسەر بیرۆکەی خولی سوپەری ئەوروپا بەردوام بن، لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بەم زوانەش چارەنوسیان یەکلایی دەکرێتەوە و چاوەڕێش دەکرێت ئەم سێ یانەیە تووشی سزایەکی قورس ببنەوە و لەوانەیە لە سەرجەم خولە ئەوروپیەکانی ساڵی داهاتوو سڕ بکرێن.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە یانەی یۆڤێنتۆس لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە ئەگەر لەم بریارەیان پاشگەز نەبنەوە، وەرزی داهاتوو رێگەیان پێنادەن بەشداری سێریائەی واتە خوڵی وڵاتەکەیان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button