ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مارکا: رامۆس و مەدرید گەیشتوونەتە بنبەست

یاریگا-ریاڵ مەدرید و سێرجیۆ رامۆس نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و نوێترین پێشهاتەکانیش نەرێنین.

رامۆس داوای کردووە گرێبەستە نوێیەکەی بۆ دوو وەرز بێت و لەوبارەدا رازییە بەوەی موچەکەی ١٠٪ کەمبکرێتەوە بەڵام مەدرید لە مانگی یەکەوە هەمان ووتە دووبارە دەکەنەوە ئەویش درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیە بۆ یەک وەرز و ئامادەنین بڕیارەکەیان بگۆڕن.

مارکا دەڵێت رامۆس و فلۆرەنتینۆ پێرێز دوو جار رووبەروو قسەیان کردووە و لە کۆبوونەوەی دووهەمدا هەردوولا بە راشکاوانە وتوویانە کە ئاساییە ئەگەر رامۆس یانەکە جێبهێڵێت. هۆکارێکی دیکەی رازینەبوونی مەدرید ئاستە بەرزەکەی ناچۆ و میلیتاوە و هەروەها وابڕیارە دەیڤد ئالابا بگاتە مەدرید.

ئەگەر تا کۆتایی وەرز رێکنەکەون ئەوا سێرجیۆ ئەوسا بەدڵنیاییەوە مەدرید جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button