ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید کۆتایی هات

یاریگا-
فێرلاند مێندی، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئسپانیا بەهۆی پێکان تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانیت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە بەشداری یۆرۆی داهاتووش ناکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، بەرگریکارەکەی باڵی چەپی شایانەکان، ئەمڕۆ لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەی پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لا قاچیدا کە پێکانی هەبووە، تووشێ هەوکردن بووە و بەم هۆیەوەش تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکاتەوە و پێکانی ئەم یاریزانەش دەبێت پێکانی ژمارە 61ـی ئەو یانەیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە مێندی بەهۆی ئەم پێکانەی ئەستەمە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری یۆرۆی داهاتووش بکات، کە بریارە مانگێکی دیکە دەست پێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button