ئه‌وروپائیسپانیا

مارسێلۆ ژمارەیەكی ڕۆبەرتۆ كارلۆسی یەكسان كردەوە

یاریگا-

مارسێلۆی بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی ڕۆبەرتۆ كارلۆسی هاونیشتیمانی یەكسان كردەوە.

مارسێلۆ بە شێوەیەكی سەرەكی بەشداری یاریەكەیانی كرد بەرامبەر سێڤییا و یاریەكە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا یاری ژمارە 527ی یاریزانە بەڕازیلیەكە بوو بە درێسی مێرینگیەوە ، بەوەش ژمارەكەی كارلۆسی یەكسان كردەوە وەك دووەم یاریزانی دەرەوەی ئیسپانیا زۆرترین یاریان بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە ئەنجام دابێت.

پێگەی فەڕمی ڕیاڵ مەدرید بڵاویكردەوە مارسێلۆ بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوو لە ڕیاڵ مەدرید بە جۆرێك بەشداری لە 527 یاریدا كردووە و توانیویەتی 38 گۆڵ تۆمار بكات و 358 بردنەوە بەدەست بهێنێت.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە كەریم بێنزیما لە ڕیزبەندی یەكەم دێت وەك یەكەم یاریزانی دەرەوەی ئیسپانیا كە زۆرترین یاری بە درێسی ڕیاڵەوە ئەنجام دابێت بە ئەنجامدانی 556 یاری و لە دوای ئەویش مارسێلۆ و كارلۆس دێن بە ئەنجامدانی 527 یاری و لە پلەی سێیەمیش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دێت بە ئەنجامدانی 438 یاری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button