بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

“نێیمار بارسێلۆنای بەکارهێنا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی”

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا نیگەرانە لە  نێیمار داسیلڤا پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان.

بە ماوەیەکی کەم بەر لە بڕیاری مانەوە، نێیمار و بارسا کۆبوونەوە و رۆژێکی تەواو لە پاریس قسەیانکرد و بە گوتەی رادیۆی کاتالۆنیا گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و نێیمار پێی وتبوون حەز دەکات بگەڕێتەوە بارسا، بەڵام دواتر نێیمار بە مووچەیەکی خەیاڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێکردەوە.

بەگوتەی سەرچاوەکە بارسا هەست دەکات، نێیمار ئەوانی بەکارهێناوە بۆ فشارخستنە سەر پاریس تاوەکو بە سەرجەم مەرجەکانی رازی ببێت و موچەیەکی زۆری پێبدەن.

مانەوەی نێیمار کێشەیەکی دیکەی بۆ بارسا کردووە، ئەویش لیۆنێل مێسییە کە یەکێک لە مەرجەکانی مانەوەی گەڕانەوەی نێیمار بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button