ئه‌وروپائیتاڵیا

هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بۆ هاندەرانی زلاتان

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، یاریزانی هەڵبژاردەی سوید و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس تووشی بووە، ئەستەمە بتوانێت بەشداری یۆرۆ بکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری لە تیمی پزیشکی رۆسێنەری دەستکەوتووە، گۆڵکارە سویدیەکەی ئەو یانەیە پێکانەکەی قورسە و چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەک بەم هۆیەوە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و بەم هۆیەوەش ئەگەرێکی زۆر هەیە بەشداری یۆرۆی داهاتوو نەکات، سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە سەرەرای ئەوەی تاوەکو ئێستا پشکنینی تەواوەتی بۆ نەکراوە، بەڵام ئەگەرەکان زۆر بەهێزن کە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

زلاتان دوای پێنج ساڵ ماڵئاوایی کردن لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەم دواییە لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەکەی بۆ یۆرۆ بانگهێشتکراوە، بەڵام پشێبینی دەکرێت نەتوانێت بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button