ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆبلاك لە پەیوەندیكردنی بە خولی ئینگلیزیەوە نزیك دەبێتەوە

یاریگا-

یان ئۆبلاكی سلۆڤینی و گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە پەیوەندیكردنی بە خولی ئینگلیزیەوە نزیك دەبێتەوە.

تۆڕی ESPN نزیك بوونەوەی ئۆبلاكی لە خولی ئینگلیزیەوە بڵاوكردەوە و مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گۆڵپارێزە سلۆڤینیەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزەكەی داوای 105 ملیۆن یۆرۆ دەكات كە هەمان بڕی هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەی گۆڵپارێزەكەیە.

ئۆبلاك لەم وەرزەی لالیگادا بەشداری سەرجەم یاریەكانی كردووە و 22 گۆڵی لێكراوە و 18 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button