ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا بڵاوكردەوە.

وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری سێڤییا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە زێدان لە تواناكانی چەندین ئەستێرەی بێبەش دەبێت ئەوانیش ( سێرجیۆ ڕامۆس و ڕافایل ڤاران و دانی كارڤاخال و لۆكاس ڤاسكێز و فێرلاند مێندی).

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ، ناچۆ ، مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، میگێل ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ڤالڤێردی ، ئیسكۆ ، بلانكۆ ،  هازارد ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، ڕۆدریگۆ.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەم و سێڤییاش بە كۆكردنەوەی 70 خال لە ڕیزبەندی چوارەمی لالیگا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button