یاریگا-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكی فەرمی پێكانی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەكەی ڕاگەیاند.
كەمێك پێش ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند: دوای پشكنینەكانی دەستەی پزیشكانی یانەكە بۆ سێرجیۆ ڕامۆس دەركەوتووە كە پێكانی هەیە لە ماسولكەی قاچی چەپیدا.
هەروەها سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕامۆس بە تەواوی لە پێكانەكەی چاكنەبەوەتەوە كە بەشداری یاریەكەی بەرامبەر چێڵسی كردووە.
سەرچاوەی گۆڵ ئاماژە بەوە دەدات كە یاری بەرامبەر چێڵسی كۆتا یاری كاپتنەكەی مێرینگی بووە بە درێسی یانە شاهانەكەوە.