ئه‌وروپا

سزا بۆ یانەکانی سوپەر لیگ دەرچوو

یاریگا- 

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوو جۆر سزای بۆ یانەکانی سوپەر لیگ دەرکرد، ئەو 9 یانەیەی لە خولەکە کشانەوە سزایەکی کەمیان دراوە، بەڵام سزای قورستر بۆ 3 یانەکەی تر ئامادەیە.

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە کۆبونەوەیەکدا سزای ئەو یانانەی دا کە سوپەر لیگ یان دروستکرد، سزاکەش بەم شێوەیەیە.

*ئەو 9 یانەیەی لە خولەکە کشانەوە بە بڕی %5 ی داهاتەکەیان کە لە ئەوروپا بەدەستی دێنن، پارەیان لێ دەبڕدرێت بۆ ماوەی ساڵێک، واتە زیاتر سزای دارای ئەو 9 یانەیە دراوە، کە 6 یانە ئینگلیزیەکەو ئینتەر میلان و ئەتلەتیکۆ و ئەیسی میلانن.

*لە خاڵێکیتردا هاتوە ئەگەر ئەم یانانە جارێکیتر هەوڵێ بەشدرای بدەن لە خولێکی دەرەوەی یوفا ئەوە 100 ملیۆن یۆرۆ سزا دەدرێن.

ئەو 9 یانەیە بە تەواوی لە سوپەر لیگ کشاونەتەوەو رازی بوون بە سزاکای یوفا.

*هەریەکە لە ریاڵ مەدرید و بارسیلۆنا و یۆڤانتۆس تا ئێستا لە سوپەر لیگ نە کشاونەتەوە، بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم سێ یانەیە بەرزکراوەتەوە بۆ لیژنەی لێپرسینەوەی یوفا.

بەپێی سەرچاوەکان ئەگەری هەیە ئەم سێ یانەیە سزای قورستر بدرێن لەوانە دورخستنەوەیان لە چامپیۆنس لیگ بۆ ساڵێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button