ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

رائول پالێواروە بۆ راهێنەرایەتی یانەیەکی ئەڵمانی

یاریگا-
رائول گۆنزالێز، راهێنەری تیپی لاوانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی ئاشکرای دەکات کە یانە ئەڵمانیەکە دەیەوێت راهێنەری تیپی لاوانی یانە ئیسپانیاکە بۆ وەرزی داهاتوو لە شوێنی ئادی هۆتەر راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە هەردوولا لەسەر ئەم بابەتە دەست بە گفتوگۆ بکەن.

رائول کە ئێستا راهێنەرایەتی تیپی لاوانی یانەی ریال مەدرید دەکات، دەنگۆیەک هەیە لە ئەگەری چوونی زینەدین زیدان راهێنەری تیپی یەکەمی ئەو یانەیە، ببێتە شوێنگرەوەی.

Back to top button