ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

رائول بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئینگلیزی

‎‎یاریگا-
‎رائول گۆنزالێس، راهێنەری تیپی دووەمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لەوانەیە وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ راهێنەرایەتی بکات.

‎رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی داوایان لە راهێنەرە ئیسپانیەکە کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەکەیان، بەڵام ناوبراو داواکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە ئەم کارە بکات.

‎مارکا هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەری یانە ئینگلیزیەکەی لەلایەن رائول بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، یاریزانەکەی پێشووی شاهانەکان دەیەوێت ببێتە راهێنەری تیپی یەکەمی یانەکەی.

Back to top button