ئه‌وروپائیسپانیا

زێدان بە بڕیارێك ڕیاڵ مەدرید شۆك دەكات

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كۆتا بڕیاری خۆی داوە سەبارەت بە داهاتووی ئەویش جێهێشتنی یانەكەیەتی لە دوای كۆتایهاتنی وەرز.

ڕیاڵ مەدرید ماڵئاواییكرد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای شكستەكەیان لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر چێڵسی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام.

ڕادیۆی كادینا سێری ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد زێدان بڕیاری ڕۆشتنی داوە لە ڕیزەكانی مێرینگی لە كۆتایی وەرزدا دوای ئەوەی بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەك سەركەوتو نەبوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە زێدان تەواوی هەولی خۆی دەدات بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەك تا بە باشترین شێوە ماڵئاوایی لە ڕیاڵ مەدرید بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button