ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئامارێکی شێتانەی توخێل بەرامبەر راهێنەرە گەورەکان

یاریگا-تۆماس توخێل  بەردەوامە لە سەرسامکردنی جیهان و پاش شکستهێنان بە ریاڵ مەدرید، زیدانیش بووە قوربانییەکی دیکەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە.

توخێل لەوکاتەوەی پەیوەندی بە چێڵسییەوە کردووە شکستی بە خۆزێ مۆرینهۆ دیگۆ سیمیۆنی، یورگن کلۆپ، کارلۆ ئەنشلۆتی،  پیپ گواردیۆلا و زینەدین زیدان هێناوە کە باشترین و بە ئەزموونترین راهێنەرەکانی جیهانن.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، چێڵسی توانیوییەتی لە یارییەکانی بەرامبەر ئەو یانانە (ئێڤەرتۆن، تۆتنهام، مان سیتی، ئەتڵەتیکۆ مەدرید، لیڤەرپوول و ریاڵ مەدرید) گۆڵی لێ تۆمارنەکرێت لانیکەم لە یەکێک لەودوو یارییەی بە سیستەمی چوون و هاتن لە خولی پاڵەوانەکان بەڕێوەچوون.

توخێل بە شایستەیی چێڵسی گەیاندە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان پاش بردنەوە لە ریاڵ مەدرید بە ئەنجامەکانی ٢-٠ و ٢-١.

بابەتی زیاتر

Back to top button