ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

چوار یاریزان پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

دوا كۆتاییهاتنی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی و گەشتنی هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و چێڵسی بە یاری كۆتایی چوار یاریزان كێبڕكێی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە دەكەن.

كەمێك پێش ئێستا پێگەی فەڕمی چامپیۆنسلیگ هەریەك لە ڕیاز مەحرەز و ڕۆبن دیاز و نگۆلۆ كانتی و كای هاڤێرتزی هەڵبژارد بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە.

– ڕیاز مەحرەز هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی توانی دوو گۆڵ بەرامبەر پاریس سان جێرمان تۆمار بكات.

– ڕۆبن دیازی بەرگریكاری مانچێستەر سیتی ڕۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە گەشتنی یانەكەی بە یاری كۆتایی.

– نگۆلۆ كانتی ناوەڕاستكاری چێڵسی ئاستێكی بەرزی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید پێشكەش كرد.

– كای هاڤێرتز بە هەمان شێوە ڕۆڵێكی گەورەی بینی لە گەشتنی چێڵسی بە یاری كۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button