ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری نێوان چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی وزەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی كوردستان لە یاریگای ستامفۆرد بریدج چێلسی میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شایەنی باسە یاری چوون لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە:

– چێلسی:

میندی ، ڕۆدیگەر ، سێلڤا ، كریستینسن ، بن چیلوێل ، ماونت ، جۆرجینهۆ ، كانتی ، ئەزپیلیكویتا ، پۆلیسیچ ، ڤێرنەر.

– ڕیاڵ مەدرید:

كۆرتوا ، میندی ، ڕامۆس ، میلیتاو ، ئۆدریۆزۆلا ، كرۆس ، كاسیمیرۆ ، مۆدریچ ، ڤینیسیۆس ، ئەسینسیۆ ، بێنزیما.

شایەنی باسە براوەی نێوانیان لە یاری كۆتایی ڕووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button