ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئامادەرکارییەکان ئەمڕۆی یاریزانانی ریال مەدرید

یاریگا
بەیانی ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشداری یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان کرد بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاری قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چەند دیمەنێکی لە راهێنانەکانی بەیانی ئەمڕۆی یاریزانەکانی یانەکەیان بڵاوکردووەتەوە و لەو دیمەنانەدا دەردەکەوێت کە فێرلاند مێندی بەرگریکاری بالی چەپی فەرەنسی ئەو یانەیە بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکان دەکات و پێدەچێت ئەو یاریزانە بۆ یاری چوار شەممەی داهاتوو هیچ کێشەیەکی نەبێت و بەشداری ئەو یارییە بکات، هەرچەندە تاوەکو ئێستا زیدان راهێنەری ئەو یانەیە، بەشداری کردنی ئەو یاریزانەی پشت راست نەکردووەتەوە.

ریال مەدرید شەوی چوار شەممەی داهاتوو لە کاتێکدا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی یانەی چێڵسی، یاری چوون لە یاریگای خۆیان بە گۆڵێک یەکسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button