ئه‌وروپائیسپانیا

ئەلڤێس: پەشیمان بووم لە جێهێشتنی بارسێلۆنا

یاریگا-

دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووتری یانەی بارسێلۆنا و ئێستای ساو پاولۆی بەڕازیلی باس لە ڕۆشتنی خۆی و داواكاریەكەی لیۆنێل میسی دەكات بۆ جێهێشتنی كامپ نۆو.

شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو لیۆنێل میسی داوای ڕۆشتنی كرد لە بارسێلۆنا بەڵام یانەكە ئامادە نەبوو دەستبەرداری ببێت.

لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەلڤێس ووتی: چەندین جار ووتومە میسی لەدایك بووە بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا ، لەدایك بووە بۆ ئەوەی بارسێلۆنا ببێتە یانەی ئەو.

هەروەها ووتیشی: ئەو پێشتر ئامۆژگاری كردم و منیش هەمان شتم كرد ، جارێك بیرم لە جێهێشتنی بارسا دەكردەوە ئەو هات و پێی ووتم ” بمێنەوە لە چ شوێنێك دڵخۆشتر دەبیت لێرە ، بارسێلۆنا باشترین شوێنە” دواتر مامەوە و نەڕۆشتم ، منیش هەمان شتم بە میسی ووتەوە بەلام هێشتا وەلامی نەداومەتەوە.

ئەستێرەكەی پێشووی سامبا بەردەوام بوو ووتی: هەموو یاریزانەكان ئەوانەی كە بارسا جێدەهێڵن ، پەشیمان دەبنەوە ، هەموو كەس پەشیمانە لە ڕۆشتن هۆكاری ڕۆشتنەكەشی كەرچی بێت.

” من وەك خۆم هەروەها نەیماریش پاش ماوەیەكی كەم لە ڕۆشتنم. دەمویست بگەڕێمەوە ، بەڵام بەداخەوە كەسانێك هێشتا لەوێ مابوون كە ئەو كاتیش دژی من بوون”.

لە كۆتایشدا ووتی: من پێم ووتن كە دەتوانم بۆ ماوەی 10 سالی دیكە بەردەوام بم لە یاریكردن بۆ بارسێلۆنا ، هەوڵم دا بگەڕێمەوە ، بەڕاستی وویستم بگەڕێمەوە ، بەلام ئەوان پێشوازیان لێ نەكردم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button