ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لیۆنێل میسی پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا وەکو پاڵپشتیەکە بەرامبەر بایکۆتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن یانەکانی پرێمەرلیگ پەیامێکی بڵاوکردەوە و پاڵپشتی ئەم هەڵمەتە دەکات.

لە دوێنێوە سەرجەم یانەکانی پرێمەرلیگ وەکو ناڕەزایەتیەک بەرامبەر دروشمە رەگەز پەرستیەکان بەرامبەر یاریزانەکانی یانەکانیان، بریاریانداوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بایکۆتی تۆرەکان بکەن و بەم بۆنەوە گۆڵکاری مێژووی بارسێلۆناش پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و لە پەیامەکەیدا پاڵپشتی یانەکانی پرێمەرلیگ دەکات و هیواشی خواست چیدی هاندەران دروشمی رەگەز پەرستی بەرامبەر یاریزانەکان بەکار نەهێنن.

میسی لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت ” بەم دواییە بینیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان 200 ملیۆن فانم هەیە، بەڵام زۆر دڵخۆشی نەکردووم، چونکە بەم دواییە کاردانەوەی زۆر خراب بەرامبەر بەشێک لە یاریزانەکان هەبووە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button