ئه‌وروپائیسپانیا

ڤیكتۆر ڤالدێز ئامادەیە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا-

ڤیكتۆر ڤالدێزی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامادەبووە لە ماوەی داهاتوودا بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

ڤالدێز یەكێك بوو لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی سەردەمی زێڕینی بارسێلۆنا بە ڕاهێنەرایەتیكردنی پیپ گواردیۆلا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا ڤالدێز ئامادەیە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا بۆ مەشقكردن و دروستكردنی گۆڵپارێز لە ئەكادیمیای لاماسیا.

شایەنی باسە پێشتر خوان لاپۆرتا ئەو پێشنیارەی بە ڤالدێز دا بەڵام گۆڵپارێزەكەی پێشووی بلاوگرانا ئامادەنەبوو وەریبگرێت تا لاپۆرتا نەبێتەوە بە سەرۆكی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button